ڤیدیۆ: چیرۆكی گه‌ڕانه‌وه‌ی سەیف بۆ ژیانی ئاسایی

هەواڵ / ڤیدیۆ :: 22/01/2019‌ :: 1462‌ جار بینراوە
سەیف عامر

دواڕۆژ
سەیف عامر (تەمەن 12 ساڵ) له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى له‌ كه‌ركوك ده‌ژى. چەند مانگێک لەمەوبەر لەپڕ دەکەوێت و بەسەختی نەخۆش دەکەوێت. بۆ زانینى هۆكاره‌كه‌ى و چاره‌سه‌ركردنى، دایک و باوکی دەیبەن بۆ لای چەند پزیشکێک، بەڵام ئه‌وان نه‌یانتوانی وردى حاڵه‌ته‌كه‌ى ده‌ستنیشان بکەن، دۆخەکەش بۆ ئه‌و ئاڵۆزتر بوو به‌جۆرێك نەیدەتوانی قاچەکانی بجوڵێنێت. 


کەسوکاری ناوبانگی (شاری پزیشکیی فاروق)یان بیستبوو، بۆیه‌ گه‌یاندیانه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ و راسته‌وخۆ گەشتی چارەسەکردنی دەستیپێکرد. د. عیماد محه‌مه‌د، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار، توانی حاڵەتەکەی دەستنیشان بکات بە بوونی گرێیەک لەناو دڕکەپەتکدا و د. خەتاب بابان، پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار توانی بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەرییەکى بۆ ئەنجامبدات بۆ لابردنی گرێکە بە تەواوی کە بووە هۆی گەڕاندنەوەی توانای پێ رۆیشتنی.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure