وێنە: سێ ئەندامی یەک خێزان له‌ رووداوێكدا گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2019‌ :: 3927‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر و ئاریان
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی کانونی دووەم، له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر-كه‌ركوك له‌ رووداوێکی هاتووچۆدا سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا کە ئەندامی یەک خێزانن.

فازل حاجی، وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: كاتژمێر 5:30ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر-كه‌ركوك له‌ نزیك گوندی مورتكه‌، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر له‌ سایدی رۆیشتن كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و چووته‌ سایدی به‌رامبه‌ر و خۆیكێشاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی نیسان تایبەتدا کە چوار ئەندامی یەک خێزانی تێدابووە. 

وتیشی: "به‌هۆی رووداوه‌كه‌وە سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ته‌رمه‌كانیش گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر".

ئاماژەی بەوەشدا: یەكێك لە برینداره‌كان (سرود رەشید)ە كه پیشەی پێشمەرگە بووە لە راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە.

باسی لەوەشکرد: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی چووته‌ سایدی به‌رامبه‌ر به‌ پله‌ی یه‌كه‌م تۆمه‌تباره‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ى تر له‌ سایدی خۆی رۆیشتووه‌ هیچ تاوانێكی نییه‌. 

 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure