لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراق تەنیا یەك كەس ئەندامێتی

هەواڵ / عێراق :: 22/01/2019‌ :: 454‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
لیژنەی ئەوقاف و عەشایر لەپەرلەمانی عێراق تەنیا لە یەك ئەندام پێكهاتووە و هیچ پەرلەمانتارێكی دیكە ئامادەنییە بڕواتە ناویەوە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: "پەرلەمانتاران ناتوانن چاودێری كارەكانی ئەو دوو دیوانە بكەن، چونكە ئەو لیژنەیە لەبنەمادا وەزارەتی نییە".


لەخولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەبوو كە ئەركی چاودێریكردنی دیوانەكانی وەقفی سوننە و شیعە بوو، بەڵام لەم خولەدا ئەو لیژنەیە بووەتە لیژنەی (ئەوقاف و عەشایر) و تەنیا ئافرەتێكی شیعە ئەندامیەتی.

سەلیم شوشكەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، كه لە خولی پێشتر ئەندامی لیژنەی ئەوقاف بووە بەڵام ئەمجارە بۆتە ئەندامی لیژنەی یاسایی، بە دواڕۆژی راگەیاند: لیژنەی ئەوقاف نەماوە، لەبەرئەوەی نەیدەتوانی كارەكانی خۆی بكات كە چاودێری وەقفەكانی سوننە و شیعە بووە، بۆیە ئەو لیژنەیە بۆتە لیژنەی ئەوقاف و عەشایر.

وتیشی: "كەس ئامادەیی تێدانەبوو ببێتە ئەندامی لیژنەكە و لیژنەكەش ئەكتیڤ نەبووە، بۆیە منیش جێمهێشتووە، هۆكاری ئەكتیڤ نەبوونی لیژنەكەش ململانێی سوننە و شیعەیە، پەرلەمانتاران ناتوانن چاودێری كارەكانی ئەو دوو دیوانە بكەن، چونكە ئەو لیژنەیە لە بنەمادا وەزارەتی نییە".

شوشكەیی ئاماژەی بەوەكرد: سەرەتا داوایانكردووە هەموو ئاینەكان لە وەزارەتێكدا كۆببنەوە، بەڵام تائێستا لەلایەن سوننە و شیعەوە قبوڵناكرێت. 

پەرلەمانی عێراق 329 ئەندامی هەیە و لیژنەكانی دیكەش هەریەكەیان زیاتر لە 10 ئەندامیان هەیە.

پ: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە