وه‌زاره‌تى پلاندانان: رێژه‌ى هه‌ڵاوسانى ساڵانه‌ دابه‌زیوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 22/01/2019‌ :: 316‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
وه‌زاره‌تى پلاندانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: رێژه‌ى هه‌ڵاوسان له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگى كۆتایى ساڵى رابردوودا دابه‌زیوه‌.


وه‌زاره‌تى پلاندانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی کانونی دووەمی 2019 ئاشكرایكرد: رێژه‌ى هه‌ڵاوسان له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگى كۆتایى ساڵى رابردوودا دابه‌زیوه‌، به‌ڕێژه‌ى (0.6%) به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى تشرینى دووه‌مى پێشخۆى.

ئاماژه‌شیداوه‌: هه‌روه‌ك رێژه‌ى هه‌ڵاوسانى ساڵانه‌ به‌ڕێژه‌ى (0.1%) دابه‌زیوه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى کانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2017دا.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌بدولزه‌هره‌ هه‌نداوى، وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت: هه‌ڵاوسان له‌ماوه‌ى مانگى كانونى یه‌كه‌مى رابردوودا، له‌ به‌شى خۆراك و خواردنه‌وه‌ى نا كحولى به‌ڕێژه‌ى (1.1%) و به‌شى نیشته‌جێبوون به‌ڕێژه‌ى (0.7%) و به‌شى گواستنه‌وه‌ به‌ڕێژه‌ى (1,7%) و به‌شى هۆتێل و چێشتخانه‌كان به‌ڕێژه‌ (0.1%) دابه‌زیوه‌.

ئەوەش خراوەتەڕوو: هه‌روه‌ها هه‌ڵاوسان به‌ڕێژه‌ى (0.3%) له‌ مانگى رابردوو به‌ هه‌مان رێژه‌ دابەزیوە به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2017دا.

پ: ن. ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure