هۆکاری دواخستنی پشووی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرا

هەواڵ / عێراق :: 22/01/2019‌ :: 202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پەرلەمانی عێراق تا پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ پەسەندنەكات، پشووی زستانەی وەرناگرێت.

رێبوار هادی، پەرلەمانتاری لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بەدواڕۆژی راگەیاند: لەم كاتەدا بەپێی دەستور و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانیش پشوویانە، بەڵام لەدەستوری عێراقیشدا هاتووە تا بودجە پەسەند نەكرێت، پەرلەمان پشووی ئاسایی وەرناگرێت، بۆیە ئێستاش تا بودجە پەسەند نەكرێت، پشوو وەرناگیرێت. 

ساڵانە پەرلەمانی عێراق دوو وەرزی یاسادانانی هەیە، چوار مانگ بە چوار مانگ، هەروەها دوو پشووشی هەیە، پشووی زستانە لە 1ی كانوونی دووەم تا 1ی ئازار، پشووی هاوینەش لە 1ی تەمموز تا 1ی ئەیلول.

جێی ئاماژەیە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ماوەی نزیكەی مانگێكە سەرقاڵی تاووتوێی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵن و هێشتا كارەكانی كۆتایی نەهاتووە تا بڕواتە هۆڵی پەرلەمان و پەسەند بكرێت.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure