هاووڵاتییه‌ك فڕۆكه‌یه‌كی روسیا ده‌ڕفێنێت

هەواڵ / جیهان :: 22/01/2019‌ :: 192‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئاژانسى ئینته‌رفاكسى روسى رایگه‌یاند: كه‌ نه‌فه‌رێكى ناو گه‌شتێكى ئاسمانى، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی کانونی دووەمی 2019 فڕۆكه‌یه‌كى رفاند و داوایكرد ئاڕاسته‌كه‌ى بگۆڕێت به‌ره‌و ئه‌فغانستان.


راپۆرته‌كان ده‌ڵێن: "فڕۆكه‌كه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیاى (ئێر فلۆت)ى روسییه‌ و له‌ گه‌شتێكى ناوخۆییدا بووه‌". 

باس لەوەشدەکەن: فڕۆكه‌كه‌ به‌ ناچار له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى خانتى - مانسییسك نیشتووه‌ته‌وه.
 
ئاژانسى ئینته‌ر فاكس ده‌شڵێت: "رفێنه‌ره‌كه‌ نه‌خۆشى دەروونی هه‌بووه‌".

 

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure