نرخى دراو به‌كاتى داخستنى بازاڕه‌كان

هەواڵ / ئابوری :: 22/01/2019‌ :: 1526‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22 ی كانوونى دووه‌می 2019، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ و به‌هاى تمه‌ن به‌رزبوه‌وه‌ و لیره‌ش دابه‌زی.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لەسلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ و گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نه‌هات و 100 دۆلار به‌ 119.950 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا به‌هه‌مان نرخ  بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 119.950 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.950 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.150.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.132.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.162.500 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 535 لیره‌.
- دوێنێ دووشــەمـمـە: 100 دۆلار به‌ 532 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure