سبەی پەرلەمانی عێراق دەربارەی دوو بابەت کۆدەبێتەوە

هەواڵ / عێراق :: 22/01/2019‌ :: 274‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 22ی کانونی دووەمی 2019 سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: کە سبەی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و دوو بابەت یەکلایی دەکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند کە ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندوە کە سبەی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر بودجەی 2019ی عێراق دەدرێت.

وتیشی: "هەر لە دانیشتنەکەی سبەی پەرلەماندا پرسی تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی یەکلاییدەکرێتەوە".

ئەوەشی وت: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندوە کە لە دانیشتنی پێنجشەممە 24ی کانونی دووەم عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەشداردەبێت".

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure