به‌ڵگه‌: وەزارەتی دارایی رێنماییەکی نوێی بڵاوکردەوە

هەواڵ / ئابوری :: 22/01/2019‌ :: 27124‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم، رێماییه‌كانى تایبه‌ت به‌شێوازى خه‌رجكردنى پێشینه‌ى به‌رده‌وامى وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ده‌رده‌كات كه‌ به‌پێى رێنماییه‌كه‌ تا بودجه‌ى 2019 په‌سه‌ند ده‌كرێت، پێویسته‌ فه‌رمانگه‌كان یه‌ك له‌سه‌ر 12ى خه‌رجى فیعلى ساڵى 2018 خه‌رج بكه‌ن.


به‌پێى رێنمایى دارایى ژماره‌ (3)ى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیرى داراییه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ و وێنه‌یه‌كى لاى دواڕۆژه‌، ورده‌كارى شێوازى خه‌رجكردنى پێشینه‌ى به‌رده‌وامى وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان رونكراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى رێنماییه‌كه‌، كرێى ئاو و كاره‌با و ته‌له‌فۆن خه‌رجده‌كرێت، هه‌روه‌ها پاره‌ى مانگانه‌ی پاككردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان، شار، شارۆچكه‌،  فڕۆكه‌خانه‌ و ئۆتۆمبێل و به‌ده‌ر له‌ پێشینه‌كان خه‌رجده‌كرێت.

له‌ رێنماییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى، ئاماژه‌ به‌ راگرتنى سه‌رجه‌م پاداشت و هاوكارییه‌كان كراوه‌ جگه‌ له‌ به‌خشینى به‌رده‌ستى وه‌زیره‌كان و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.

ده‌قى رێنماییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى:

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure