سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی واده‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2019‌ :: 409‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی راده‌گه‌یه‌نێت: بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت پێشوه‌خته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و په‌رله‌مان بڕیاری پێكهێنانی ئه‌و كابینه‌یه‌ بدات.


دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ولێر، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌یەكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ گۆڕان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشیان ئه‌نجامداوه‌ و له‌سه‌ر كێشه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌بووه‌ و لەسەر چۆنیه‌تی بەشداربوون و بەرنامەی كاری حكومه‌تی داهاتوو كه‌ بە چ جۆرێك دەبێت و كۆبوونه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامیان ده‌بێت. 

وتیشی: "جگه‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت لایه‌نه‌كان هیچ بژارده‌یه‌كی تریان نییه‌، بۆیه‌ ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ین حكومه‌ت دروست بكه‌ین ئه‌ویش بە لەبەرچاوگرتنی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن هەموولایەک بە ئاسوودەیی بەشداربن و هیچ نییەتێک نییە بۆ پەراوێزخستنی هیچ لایەنێک".

له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت هۆشیار زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ده‌بێت لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رێبكه‌ون و پەرلەمان کۆببێتەوە و یاسای سەرۆکایەتی هەمواربکرێته‌وه‌ و رێککەوتن لەسەر ئه‌و بابه‌ته‌ بکرێت و دواتر په‌رله‌مان بڕیاربدات له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم.

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە