ئەحمەدی نەژاد: بەرپرسی بارودۆخی ئێستای ئێران ئەم كەسانەن

هەواڵ / جیهان :: 22/01/2019‌ :: 359‌ جار بینراوە
مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆك كۆماری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆك كۆماری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەكدا بۆ  عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، دەنووسێت: "بەرپرسی بارودۆخی نالەباری ئێران لە ئێستادا برایانی لاریجانی و حەسەن رۆحانین".

 
لەو نامەیەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد كە دوێنێ دووشەممە 21ی كانوونی دووەم لە كەناڵی رەسمی راگەیاندنی ئەحمەدی نەژاد بڵاوكراوەتەوە، نوسراوە: عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران و سادق لاریجانی سەرۆكی هێزی دادوەری ئێران لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران هاودەستن و  بەرپرسی ئەم بارودۆخە نالەبارەی ئێرانن كە لە مێژووی ئێراندا بێوێنە بووە.

نەژاد لە نامەكەیدا رەخنە لە رابەری ئێران دەگرێت بۆ وەڵامنەدانەوەی ئەو نامە رەخنەگرانەی كە پێشتر بۆی نووسیبوو.

نووسینی ئەم جۆرە نامانە لە لایەن بەپرسانی ئێران بۆ عەلی خامنەیی كە زۆربەیان رەخنەگرانەن، لە كاتێكدایە كە دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكا پێشتر پێشبینییان كردبوو لە نێوان سیاستمەدارە توندڕەو و چاكخوازەكانی ئێراندا ئاڵۆزی و ناكۆكی زیادببێت.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure