حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به‌ دوو كه‌نیسه‌ی پارێزگای موسڵ روونكردنه‌وه‌ده‌دات

هەواڵ / عێراق :: 22/01/2019‌ :: 159‌ جار بینراوە
دیمەنێک لە شاری موسڵ دوای داعش

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی كانونی دووه‌م، سه‌باره‌ت به‌ دوو كه‌نیسه‌ی كۆنی موسڵ روونكردنه‌وه‌ده‌دات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "رێكخراوی حامورابی بۆ مافی مرۆڤ، له‌ رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی داتاوه‌، تۆمه‌تی دروستكردوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناو فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی تایبه‌ت به‌ مین له‌ عێراق و هاوبه‌شه‌كه‌ی كه‌ كۆمپانیای G4S دیبێت، به‌وه‌ تۆمەتباری کردوون كه‌ تاوانه‌كانیان له‌ كاری كرده‌وه‌ی داعش خراپترە".

ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ وه‌ڵامی رێكخراوی حامورابیدا ده‌ڵێت: "فەره‌مانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمپانیای G4S و حكومه‌تی عێراق، په‌رۆشی پاراستنی هه‌موو شوێنه‌ شوێنه‌واریی و مێژووییه‌كانن كه‌ پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، بۆ پاراستنی ئه‌و گه‌نجینه‌ نیشتمانییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو".

ده‌شڵیت: "تیمه‌كانی فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به‌ مین و هاوبه‌شه‌كه‌ی كه‌ كۆمپانیای G4S تا ئێستا 53 پشتوێنی بۆمبڕێژكراو و 74 جۆری جیاوازی ته‌قه‌مه‌نی و حه‌وت بۆمبی چێنراوی جوڵاو و ته‌قه‌مه‌نی تریشیان له‌ شوێنی ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌ هه‌ڵگرتۆته‌وه‌، هێشتا دار و په‌ردووی ئه‌و شوێنانه‌ به‌ده‌ست پیسبوونی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه‌ گرفتارن و پێویستی به‌ هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه‌".

روونیشی ده‌كاته‌وه‌: فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌کان بۆ مین له‌ عێراق، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی به‌ پاككردنه‌وه‌، له‌ تشرینی دووه‌می ساڵی 2017وه‌ تاكو كانونی یه‌كه‌می 2018 زیاتر له‌ 1500 پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 48000 جۆری ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ڵگرتۆته‌وه‌، هیچ سكاڵایه‌كیشمان له‌سه‌ر كاره‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure