ئه‌وانه‌ى ڕێگریان له‌ خه‌ڵك ئه‌كرد و ئۆتۆمبیلیان ده‌دزى سزادران

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2019‌ :: 155‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركووك- گه‌رمیان دوو تاوانبارى سزادا كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا ڕێگریان له‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك كردووه‌ ئۆتۆمبیلیان دزیوه‌. 

عوسمان عه‌بدولكه‌ریم، بەڕێوبەری راگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند:" پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا لە لایەن باندێکی نەناسراوەوە لە سنووری گەرمیان رێگری لە چەند هاووڵاتییەک کرابوو و پاش ئەشکەنجە و ئازاردان و بەستنەوەیان ئۆتۆمبیلەکانیان دزیبوون، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وورد کرد". 

وتیشى:"دوو تاوانبار بەناوەکانی "ن، أ، ح" ته‌مه‌ن 29 ساڵ دانیشتووی گەڕەکی ئیمام محەمەد سەر بە قەزای کفری، "س، ع، ح" ته‌مه‌ن 30 ساڵ دانیشتووی گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار دەستگیركران و ڕووبەڕووی دادگا كرانه‌وه‌". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو:" دواى دانپێدانانی تاوانبارانی ناوبراو بە تاوانەکانیاندا و خستنه‌ڕووى به‌ڵگه‌كان ئه‌مڕۆ لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک - گەرمیان بە پێی ماددەی 441 له‌ یاساى سزدان، هه‌ردوو تاوانبارى ناوبراو بە حوکمی هەتا هەتایی سزادران و ئەو ئۆتۆمبیلانەی دزرابوون ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە".

پ:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە