دوو ملیار دینار بۆ رانیە و سەیدسادق جێگیرکرا

هەواڵ / ئابوری :: 22/01/2019‌ :: 198‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بڕی 1 ملیار دیناری بۆ قەزای رانیە و 1 ملیار دیناریشی بۆ قەزای سەیدسادق جێگیر کرد.


شیروان میرزا، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بەدواڕۆژی راگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ توانییان لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بڕێک پارە بۆ چەند ناوچەیەکی هەرێم لە دەرەوەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق جێگیر بکەن، ئەمڕۆش بە هەوڵی ئەندامە کوردەکانی لیژنەی دارایی، توانییان بڕی یەک ملیار دیناری دیکە بۆ شاری ڕانیە جێگیر بکەن، لە بەشی هەڵەبجەش بڕی یەک ملیار دینار بۆ سەیدسادق جێگیر کراوە.

چەند رۆژێکە لیژنەی دارایی سەرقاڵی تاووتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure