لەسلێمانی كاسبكارانی عەلوە گردبوونەوە

هەواڵ / ئابوری :: 22/01/2019‌ :: 159‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
كاسبکارانی عەلوەی سلێمانی لەبەردەم بینای قایمقامیەتی سلێمانی گردبونەوەیان ئەنجامدا لەبەرامبەر بڕیارێکی لیژنەکانی ئەو فەرمانگەیە.


عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی بە دواڕۆژی وت: "ئێمە وەک کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی سەرەڕای ئەوەی لەکارەکانمان بەردەوامین، لیژنەکانی قایمقامیەت و شارەوانی دەستیانکردووە بە ڕێگریکردن و کێشە دروستکردن بۆمان".

وتیشی: " ١٨٤ جێگەی کاسبکاران کە چەرداخی ھەیە و بۆ کاتی بارانبارین بەکاردێت بۆ وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکان، تا باران لەبارەکان نەدات، دروستكراون، ئەو لیژنانە پێماندەڵێن: دەبێت بیڕوخێنن و لاببرێت، بۆیە ئێمەش لەبەرامبەر ئەم بڕیارە گردبوونەوەمان لەبەردەم بینای قایمقامیەتی سلێمانی ئەنجامداوە تا ئەو بڕیارە ھەڵوەشێتەوە".

ڕاشیگەیاند: وەک کاسبکاران ئێمە بەلابردنی چەرداخەکان ڕازی نابین و بەردەوامدەبین لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان".


عەلوەی سلێمانی دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی لەسەر ڕێگەی سلێمانی عەربەت.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە