شه‌ڕه‌ كه‌و له‌ شارێكى هه‌رێم قه‌ده‌غه‌كرا

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2019‌ :: 456‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا
فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی  پارێزگاى دهۆك بڕیاریدا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نه‌دات شه‌ڕه‌ كه‌و له‌ سنوره‌كه‌یان ئه‌نجامدبرێت و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری یاسایی دژی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌به‌ر كه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.


محه‌مه‌د عه‌لی بریفكانی به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی دهۆك به‌ دواڕۆژ وتى" له‌ سنوری پارێزگای دهۆك له‌ قه‌زای ئامێدی و ناحیه‌ی شێلادزێ و قه‌زای زاخۆ یاری شه‌ڕه‌ كه‌و ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی رێنماییه‌كانی ژینگه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئازاڕی باڵنده‌ بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ شه‌ڕه‌ كه‌و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كرا".

 وتیشى "ئێستا به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕێین كه‌ كاری رێكخستنی  شه‌ڕه‌ كه‌و ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی له‌ دژیان بگرینه‌به‌ر".
پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure