توركیا: هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ په‌رده‌پۆشكردنى دۆسیه‌ى كوژرانى خاشقچی

هەواڵ / جیهان :: 22/01/2019‌ :: 130‌ جار بینراوە

تاگ :: خاشقچی

دواڕۆژ
 مه‌لود چاوش ئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند كه‌ هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ شاردنه‌وه‌و په‌رده‌پۆشكردنى دۆسیه‌ى كوژرانى جه‌مال خاشقچی  رۆژنامه‌نوس و نوسه‌رى سعودى كه‌ ساڵى رابردوو له‌ كونسڵخانه‌ى سعودیه‌ له‌شارى ئه‌سته‌نبوڵ كوژرا.


 به‌پێى تۆڕى سێ ئێن ئێنى ئه‌مریكى چاوشئۆغلو ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن كه‌ داواى ئازادى رۆژنامه‌وانى ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ده‌یانه‌وێت تاوانى كوشتنى جه‌مال خاشقچی په‌رده‌رپۆش بكه‌ن و توركیاش ده‌زانێت مه‌به‌ستیان له‌و هه‌نگاوه‌ چییه‌.

ده‌شڵێت" توركیا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تی له‌ كوژرانى خاشقچی بكرێت و له‌چه‌ند رۆژى داهاتوشدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌نگاو ده‌نێت.
داڕشتنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure