چەند شەقامێکی سلێمانی ئاڕاستەکانی دەگۆڕدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2019‌ :: 5046‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی گۆڕانکاری بەسەر ئاڕاستەی چەند شەقامێکد ناو شاردا دەھێنێت.

 

مقەدەم فەخرەدین ئەمین، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ناوشاری سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەئێستادا بەرنامەیەکمان داناوە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ھاتوچۆی ناوشار بەتایبەت ناو سەنتەری شاری سلێمانی.

 

دەربارەی پڕۆژەکەیان وتی: "لەبەردەم ھۆتێل سلێمانی پاڵاسەوە شەقامی مامۆستایان بەردەم قایمقامیەت دەبێت بە یەک ئاڕاستە تەنھا سەرکەوتن دەبێت، ھاتنەخوارەوە بۆ پاڵاس نامێنێت بەچوار ساید تا فولکەی دەستەکە و پاشان بەئاڕاستەی شەقامی قەنات بۆ پارکی دایک دەبێت لەوێشەوە بۆ بەردەم سەرای سلێمانی".

 

سەبارەت بەشەقامی مەولەویش، هاتوچۆ پێچەوانە دەبێتەوە بۆ شەقامی سالم و سلێمانی پاڵاس و لەسەراشەوە بۆ شەقامی کاوە و بۆ خانەقا دەبێتە یەک ئاڕاستە و دەچێت بۆ خوارەوە".

 

ڕاشیگەیاند: ئامانج لەم پڕۆژەیە کەمکردنەوەی قەرەباڵغییە و بۆ ئەوەشە زۆرترین دەرچوون دروستبکەن و لەڕۆژی 1ی شوبات دەستپێدەکات بۆ ماوەی چوار ڕۆژ تێستدەبێت، پاشان گەر سەرکەوتوبوو، ئەوا دەبێتە ھەمیشە گەر سەرکەوتوو نەبوو، وەک خۆی لێدێتەوە".

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure