نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لەبازاڕەکانی هەرێمدا

هەواڵ / ئابوری :: 22/01/2019‌ :: 219‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشەممە 22ی کانونی دووەمی 2019 له‌ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانى دراودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار نزمبوونەوەی بە خۆیەوە بینی و 100دۆلار بە 119هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد به‌ دوێنێ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار نزمبۆوە و 100 دۆلار به‌ 119 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 119 هەزار و 950دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 119 هەزار و 900دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار 750 دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 154 هەزار دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار 450 دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار و 750 دینار بوو.

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 119 هەزار و 950دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 154 هەزار دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار 450 دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار و 650 دینار بوو.

ئا: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure