وێنە: 30 ساڵە لە دوکانەکەیدا کەلوپەلی مس دەفرۆشێت

هەواڵ / گەلەری :: 22/01/2019‌ :: 470‌ جار بینراوە

تاگ :: وێنە

دواڕۆژ

فۆتۆ: حەمەسور

یەکێک لەو دوکانە جیاوازانەی کە دەکەوێتە گوزەری ئاسنگەرانی سلێمانی، دوکانی کەلوپەلە لە مس دروستکراوەکانە کە تەواوی کەلوپەلەکانی ناوی لە مس درستکراون و هەندێک لە پارچەکانیشی مێژوویەکی دێرینی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ 100 بۆ 150 ساڵ پێش ئێستا، هەندێکیشیان بە شێوازێکی جوان و سەرنجڕاکێش نەخشێنراون.

 

نەوازد حسێن ناسراو بە مامۆستا نەوزاد خاوەنی دوکانەکە دەڵێت" لە دوای ساڵی 1991 دەستم کرد بە کۆکردنەوە و کڕینی ئەو پارچانەی کە توحفە و سەرنجڕاکێش بوون و بەشێکن لە کلتوری نەتەوە جیاوزاەکان لە دوکانەکەمدا کۆمدەکردنەوە".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure