لەسەر لیژنەیەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كێشەی هەیە

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2019‌ :: 253‌ جار بینراوە

تاگ :: پیشەسازیی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەهۆی دروستبوونی كێشەوە لەپێكهێنانی لیژنەیەك، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ یەكەمجار لەدروستبوونیەوە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دواخست.

مەهدی مەحمود، سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ لیژنە هەمیشەییەکان پەسەند بکرێن کە ۱۱ لیژنەن.

وتیشی: "بەهۆی کێشەوە لە پێكهێنانی لیژنەی پیشەسازی کە ۳ ئەندامیان لەو لیژنەیە کشانەوە، لەڕووی یاساییەوە کێشە دروستبووە، چونکە نابێت لیژنە ٤ ئەندام بێت، بەڵکو دەبێت لیژنەکە تاک بێت".

سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئوەشی خستەڕوو، لەبەر ئەو كێشەیە، بۆ یەکەمجار کۆبوونەوەی ئاسایی بۆ نیو کاتژمێر دواخراوە و پاشان دەستپێدەکاتەوە تا رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی لیژنەی پیشەسازی بكرێت.


داڕشتنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە