له‌ باره‌ی شێوازی پێبژاردنی ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌ی قیست ڕێنمایی نوێ ڕاگه‌یەنرا

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2019‌ :: 4747‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
له‌باره‌ی شێوازی پێبژاردن به‌شێوه‌ی قیستی مانگانه‌ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌ولێر چه‌ند ڕێنمایه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وە و به‌پێی ڕێنماییه‌كه‌ش هه‌ر كه‌سێك بڕی غه‌رامه‌كه‌ی له‌سه‌رووی 500 هه‌زار دینارەوە بێت، رێنماییه‌ نوێیه‌كه‌ ده‌یگرێته‌وه‌.

به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یەنراوێكدا مه‌رجه‌كانی پێبژاردن (غه‌رامه‌ی ئۆتۆمبیل) و ڕێككاره‌كانی چۆنیه‌تی دانی غه‌ره‌مه‌كانی هاتوچۆ به‌شێوه‌ی قست راگه‌یاند كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

1ـ ده‌بێت بڕی غه‌رامه‌كه‌ له‌ پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.
2ـ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت قسته‌كه‌ بدات ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ناوی خۆیه‌وه‌ بێت یان بریكارنامه‌ی بۆ كرابێت.
3ـ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت قسته‌كه‌ بدات، ده‌بێت به‌ڵێننامه‌یه‌ك له‌ به‌شی یاسایی هاتوچۆی هه‌ولێر پڕ بكاته‌وه‌ و له‌ماوه‌ی ساڵێك سزاكه‌ی هه‌مووی بداته‌وه‌ و پاش ئه‌وه‌ به‌ڵێننامه‌ی لێ وه‌رناگیرێته‌وه‌ و ماوه‌كه‌ی بۆ درێژ ناكرێته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
4ـ بڕینی وه‌سڵێك به‌ بڕی  سێ هه‌زار دینار له‌ به‌شی ژمێریاری.
5ـ ساڵیانه‌كه‌ به‌ناو ناكرێت تاوه‌كو قسته‌كه‌ ته‌واو نه‌بێت.
6ـ ساڵیانه‌كه‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ تاوه‌كو قسته‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت.
7ـ دانەوەی قسته‌كان به شێوه‌ی مانگانه‌ ده‌بێت و خاوه‌نی ساڵیانه‌ ئازاده‌ له‌وه‌ی كه‌ بۆ هه‌ر مانگێك بڕی چه‌ند بدات.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە