ئه‌ڵمانیا گه‌شتى هێڵێكى ئاسمانی ئێرانى بۆ وڵاته‌كه‌ی داخست

هەواڵ / جیهان :: 22/01/2019‌ :: 218‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فیدراڵی هێڵی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى گه‌مارۆی زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر ئێران و هێلی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ماهان ئه‌یری ئێران ، داده‌خات  ئه‌وه‌ش به‌هۆی گومانى بوونی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى ئێران و هه‌وڵى كوشتنى چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى ئۆپۆزسیۆنى تاران له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا.  


هایكۆ ماس پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنێكى ماهان ئه‌یر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فیدراڵی هێڵه‌ ئاسمانییه‌كانی ئاڵمانیای ئاشكراكرد و وتیشی" ئه‌و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌یه‌ پێویست بوو".

 پێشتریش ئه‌مریكا كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ماهان ئه‌یری سه‌ر به‌حكومه‌تى تارانی به‌ گواستنه‌وه‌ى هێزی ئه‌منی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سوریا  تۆمه‌تبار كرد. 
 پێداچوونه‌وه‌:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure