ئه‌مڕۆ ‌و سبه‌ى دوو توێژ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2019‌ :: 4216‌ جار بینراوە
كۆتایی به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م دێت

دواڕۆژ
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ى سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ دوو توێژ مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو وه‌ربگرن و كۆتایی به‌ پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌ بێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ خه‌زێنه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌ دواڕۆژى وت"ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ى كانونى دووه‌م مووچه‌ى خانه‌نشینى سه‌ربازى دابه‌ش ده‌كرێت".

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ وتیشى"سبه‌ى چوارشه‌ممه‌  23ى كانونى دووه‌م مووچه‌ى خانه‌نشینى مه‌ده‌نى دابه‌شده‌كرێت و به‌و شێوه‌یه‌ش كۆتایی به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو دێت".

 داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە