ئیسرائیل ویستویه‌تى به‌ بۆمبی ئه‌تۆمى هێرش بكاته‌ سه‌ر وڵاتێك

هەواڵ / جیهان :: 22/01/2019‌ :: 477‌ جار بینراوە
گۆڵدا مائیر سەرۆك وەزیران و موشی دایان وەزیری بەرگری ئیسرائیل

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دوای تێپەڕ بوونی دەیان ساڵ بەسەر نووسینیدا، رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی چەند بەڵگەنامەیەكی دەستنووس ئاشكرا دەكات بەوەی لەجەنگی ساڵی 1973 تەلئەبیب ویستی ئەوەی هەبووە لەمیسر بدات بە بۆمبی ئەتۆمی.

رۆژنامەی هائارێتس 100 بەڵگەی جیاوازی دەستكەوتووە، لەناویاندا چەند دەستنووسێكی كۆن تایبەت بە نهێنیترین كۆبوونەوەكانی مێژووی ئیسرائیلی ئەتۆمی.

بەڵگەنامەكان بە دەستی یسرائیل گالیلی نووسراون كە راوێژكاری نزیكی لیڤی ئیشكۆل و گۆڵدا مائیر بووە و چەندین بەڵگەی دیكەش دۆزراونەتەوە كە هی سەركردە سەربازییەكان بوون.

كۆبوونەوە نهێنییەكان لەنێوان ساڵانی 1962 – 1963 بەستراون بێئەوەی كۆنووسی ئەنجامی هەبێت، تا بەهیچ شێوەیەك ئاشكرا نەبن ناوەڕۆكیان.

كۆبوونەوە نهێنییەكان نیگەرانیی ئیسرائیلیان تێدا رەنگداوەتەوە كاتێك میسر دامەزراوە ئەتۆمییەكەی بەكۆتا دێنێت لەو سەردەمەدا.

رۆژێك لەكۆبوونەوە نهێنییەكان، ببووە جێی سەرنجی رۆژنامەكە كاتێك موشی دایان وەزیری بەرگری دەچێتە لای گۆڵدا مائیر سەرۆك وەزیران و پێیدەڵێت، پێویستە لەمیسر بدرێت بە چەكی ئەتۆمی.

بەپێی بەڵگەكان، یسرائیل لیئور یاریدەدەری مائیر بۆ كاروباری سەربازی داوایكردووە بیرۆكەی لێدانی میسر بەئەتۆمی لەبار ببرێت.

ئا: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure