پارتی: بەڵگەمان هەیە کادیرەکەمان لە کەرکوک تیرۆرکراوە

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2019‌ :: 374‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد: بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە کە کادیرەکەیان لە کەرکوک تیرۆرکراوە.


شه‌وی سێشه‌ممه‌ رابردوو، له‌لایه‌ن دوو چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ به‌رپرسی رێكخراوی گه‌ڕه‌كی موسه‌ڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كرا له‌ناو شاری كه‌ركوك و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

کاوە ئەحمەد، کارگێڕی لقی کەرکوکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدواڕۆژی وت: "بەڵگەی تەواومان لەبارەی تاوانەکەوە کۆکردووەتەوە و لەڕێگەی پۆلیسەوە رادەستی دادگای کەرکوکمان کردووە کە سەرجەمیان بەڵگەن لەسەر ئەوەی تاوانەکە تیرۆرکردن بووە نەوەک تاوانێکی جینائی".

ئەوەشی خستەڕوو: تیرۆرکردنەکەی بەشێوەیەکی رێکخراو ئەنجامدراوە چونکە 20 خولەک پێش ساتی تیرۆرکردنەکەی کارەبا لەگەڕەکەکە بڕدراوە و زۆر وردەکاری دیکەیش کە بەهۆی دۆسێکەوە ناتوانرێت بخرێتەڕوو.

 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure