کاندیدە نوێکەی پۆستی وەزارەتی دادی عێراق بۆ دواڕۆژ دەدوێت

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2019‌ :: 5191‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەنوسراوێکدا ناوی دوو کەسایەتی وەکو کاندیدانی وەزارەتی پەروەردە و داد رەوانەی پەرلەمان کردووە تاوەکو دەنگیان لەسەر بدرێت و کابینەکەی تەواوبکرێت.

بەپێی نوسراوەکە ناوی کەسایەتیەکی نوێ دەستنیشانکراوە وەکو کاندیدی وەزارەتی داد، ئەویش حاکم ئەرکان قادر بیبانی _یە کە خەڵکی کەرکوکە و لەئێستادا وەکو دادوەر لەدادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوکە، پێشوتریش ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری کوردستان بووە.

حاکم ئەرکان قادر کاندیدی وەزارەتی داد لەلێدوانێکی تایبەتدا بە دواڕۆژی وت: "کاندیدکردنم لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بۆ ئەو پۆستە وەکو کەسێکی سەربەخۆیە چونکە من سەر بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسی نیم".

سەبارەت بەشێوازی کاندیدکردنیشی وتی: "داوا لەلایەنی دادوەری کراوە کەسێکی سەربەخۆ بۆ ئەو پۆستە کاندیدبکەن ئەوانیش ژمارەیەک ناویان خستوەتە بەردەمیان و لەنێویاندا من هەڵبژێردراوم".

راشیگەیاند کە متمانەی تەواوی بەخۆی هەیەو چاوەڕێی متمانەی پەرلەمانیش دەکات.

بەهۆی ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتیەوە نەتوانراوە تاوەکو ئێستا پۆستی وەزارەتی داد یەکلاییبکرێتەوە، یەکێتی ئەو پۆستە بەشایستەی خۆی دەزانێت و پارتی جەخت لەکاندیدکردنی کەسایەتیەکی کوردی سەربەخۆ دەکاتەوە.

زیاتر لەجارێک بەرپرسانی یەکێتی جەختیانکردوەتەوە کە کاندیدی ئەوان بۆ ئەو پۆستە خالید شوانی ئەندامی سەرکردایەتی حزبەکەیە.

 

پ: ک. س

Emad Jabbari

Attachments20:46 (0 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
کاندیدێکی نوێ بۆ پۆستی وزارەتی داد دەستنیشانکرا
دواڕۆژ، عیماد جەباری
 
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەنوسراوێکدا ناوی دوو کەسایەتی وەکو کاندیدانی وەزارەتی پەروەردەو داد رەوانەی پەرلەمان کردوە تاوەکو دەنگیان لەسەر بدرێت و کابینەکەی تەواوبکرێت.
بەپێی نوسراوەکە ناوی کەسایەتیەکی نوێ دەستنیشانکراوە وەکو کاندیدی وەزارەتی داد، ئەویش حاکم ئەرکان قادر بیبانی _یە کە خەڵکی کەرکوکەو لەئێستادا وەکو دادوەر لەدادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوکە، پێشوتریش ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری کوردستان بوە.
حاکم ئەرکان قادر کاندیدی وەزارەتی داد لەلێدوانێکی تایبەتدا بە دواڕۆژی وت: کاندیدکردنم لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بۆ ئەو پۆستە وەکو کەسێکی سەربەخۆیە چونکە من سەر بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسی نیم.
سەبارەت بەشێوازی کاندیدکردنیشی وتی، داوا لەلایەنی دادوەری کراوە کەسێکی سەربەخۆ بۆ ئەو پۆستە کاندیدبکەن ئەوانیش ژمارەیەک ناویان خستوەتە بەردەمیان و لەنێویاندا من هەڵبژێردراوم.
راشیگەیاند کە متمانەی تەواوی بەخۆی هەیەو چاوەڕێی متمانەی پەرلەمانیش دەکات.
 
بەهۆی ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتیەوە نەتوانراوە تاوەکو ئێستا پۆستی وەزارەتی داد یەکلاییبکرێتەوە، یەکێتی ئەو پۆستە بەشایستەی خۆی دەزانێت و پارتی جەخت لەکاندیدکردنی کەسایەتیەکی کوردی سەربەخۆ دەکاتەوە.
زیاتر لەجارێک بەرپرسانی یەکێتی جەختیانکردوەتەوە کە کاندیدی ئەوان بۆ ئەو پۆستە خالید شوانی ئەندامی سەرکردایەتی حزبەکەیە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure