زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ئه‌مپول ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا

هەواڵ / عێراق :: 21/01/2019‌ :: 447‌ جار بینراوە
دەرمانی ڕێگەپێنەدراو بووە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى عێراق، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: له‌ به‌نده‌رى ئوم قه‌سر، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ئه‌مپول له‌ده‌ره‌وه‌ى سنورى گومرگى ئوم قەسر ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌.


راگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشکرایکردووە: به‌شى گه‌ڕان و پشكنینى ده‌روازه‌ى ئوم قه‌سرى باكور، دەستی بەسەر بارێكى ده‌رمانى مرۆییدا گرت كه‌ نزیكه‌ى 638 كارتۆن بووه‌.

رونیشیده‌كاته‌وه‌: ئه‌و باره‌ ده‌رمانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنورى ده‌روازه‌كه‌ ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌ و دروستكراوى هیندییه‌ و زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و چوار هه‌زار ده‌رزى (ئەمپول) له‌ خۆگرتووه‌ كه‌ رێگه‌ پێنه‌دراوه‌، هیچ مۆڵه‌تێكى هاورده‌ و بڕوانامه‌ى شوێنى دروستكردنیشى نه‌بووه‌.

ده‌شڵێت: "دواى ده‌ستگیركردنى ئه‌و باره‌ ئه‌مپوله‌، كۆنووسى بۆ ئاماده‌كراوه‌، دۆسییه‌كه‌ى له‌ڕێگه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى گومرگى ئوم قه‌سرى باكوره‌وه‌، هه‌واڵه‌ى دادگاى سه‌فوان كراوه‌ بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى یاسایى پێویست له‌ به‌رامبه‌رى".

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە