دادوه‌رێكى دادگاى كه‌ركوك بۆ وه‌زیرى داد كاندید ده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: 21/01/2019‌ :: 1775‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
دادوه‌رێكى دادگاى به‌رایى كه‌ركوك له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ بۆ پۆستى وه‌زیرى داد كاندید ده‌كرێت.


به‌پێى نوسراوێك كه‌ له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كراوه‌، هه‌ریه‌ك له‌ كاندیدانى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده‌ و داد دیاریكراون.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: پاش زنجیره‌یه‌ك وتوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ناوى دوو كاندیدى نوێ بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده‌ و داد ره‌وانه‌ ده‌كه‌ین.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ (سفانه‌ حسین على الحمدانى) بۆ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ و (دادوه‌ر ئه‌ركان وه‌لى كه‌ریم بیبانى) بۆ وه‌زیرى داد كاندید كراون.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ى كانونى دووه‌مى 2019 بە دواڕۆژی راگەیاند: سەرۆك وەزیرانی ناوی ئەو كاندیدە نوێیەی بۆ وەزارەتی داد رەوانە كردووە و ئەوانیش زانیارییان سەبارەت بەو كاندیدە نییە.

هاوكات میران محەمەد، پەرلەمانتاری یەكێتی بە دواڕۆژی وت: ئەوانیش ئاگادارنین كاندیدی وەزارەتی داد كاندیدی چ لایەنێكە.

یەكێتی تائێستا وەزارەتی داد بە پشكی خۆی دەزانێت و خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی كاندیدیه‌تى بۆ ئەو پۆستە.

پێشتریش ناوی حاكم رزگار محەمەد بۆ ئەو پۆستە بڵاوكرایەوە.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure