دانوستانه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ نزیكن له‌ ئه‌نجام

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2019‌ :: 203‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ى كانونى دووه‌مى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌كان:

كوردستانى نوێ: 

- ئه‌مڕۆ یه‌كێتى و پارتى له‌ مه‌كته‌بى سیاسى له‌ سلێمانى كۆده‌بنه‌وه‌
- لوتكه‌ى شكست .. لوتكه‌ى ئابوورى عه‌ره‌بى له‌ لوبنان
- له‌دواى تویته‌كه‌ى تره‌مپه‌وه‌ دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌كى ئارام له‌ باكوورى سوریا تاوتوێده‌كرێت
- ئیسرائیل دۆزینه‌وه‌ى ته‌واوى تونێله‌كانى حزبوڵڵا راده‌گه‌یه‌نێت
  * به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى لوبنان
- ئه‌مریكا بۆ سعودیه‌: هه‌موو بكوژانى خاشقچى لێپێچنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت
- وتاره‌كانى مسته‌فا ساڵح كه‌ریم له‌ نامه‌ى ماسته‌ردا له‌ زانكۆى سلێمانى

خه‌بات:
- بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا، حه‌شدى شه‌عبى له‌ كه‌ركوك چه‌ك به‌سه‌ر ئه‌ندامانى دابه‌شده‌كات
- یه‌كێتیى ئه‌وروپا خوازیارى ئه‌وه‌یه‌ په‌له‌بكرێت له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
- 500 مێگاوات بۆ كاره‌باى هه‌رێم زیاد ده‌بێت
- كچه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ .. به‌ فه‌رمى ناسنامه‌ى پێدرا
- بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك تونێلى ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت
- له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵمه‌تى چه‌كداماڵین به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هه‌ولێر:
- بۆ كشانه‌وه‌ى سه‌ربازانى ئه‌مریكا، ئێران ده‌بێته‌ براوه‌ى یه‌كه‌م له‌ عێراق
- دانوستانه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ نزیكن له‌ ئه‌نجام
  *بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پارتى و یه‌كێتى و سبه‌ى پارتى و گۆڕان كۆببنه‌وه‌
- ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ هه‌ڵمه‌تى داماڵینى چه‌كى راگه‌یاند
- زه‌وى به‌سه‌ر رزگاربووانى ده‌ستى داعشدا دابه‌شده‌كرێت
- مریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یى ناسنامه‌ى پێدرا
- ئێران و توركیا كێبڕكێ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراقدا ده‌كه‌ن
- 90 هه‌زار په‌نابه‌رى رۆژئاوا له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ژین
  *600 هه‌زار ئاواره‌ و په‌نابه‌ر له‌ سنوورى دهۆك هه‌ن

رووداو:
- پرۆفیسۆر د. موحسین عه‌بدولحه‌مید، سه‌رۆكى پێشووى حیزبى ئیسلامى عێراق بۆ (رووداو): ئیخوان له‌ رێگه‌ى چوار مامۆستاى میسرییه‌وه‌ گه‌یشته‌ عێراق
- شاره‌وانیى هه‌ولێر بایى 3.6 ملیار دۆلار زه‌ویى روكن و نایاب ده‌فرۆشێت
- چین ده‌ست له‌ نه‌وتى ئێران هه‌ڵناگرێ 
- وێنه‌ى ژن و منداڵێكى كۆچبه‌رى كورد ئیتاڵییه‌كانى گریاند
- خانه‌قینییه‌ك له‌ كرێكارییه‌وه‌ ده‌بێته‌ ملیۆنێر
- مه‌لایه‌ك له‌ مزگه‌وته‌كه‌یدا ژنان به‌ فره‌ژنى رازى ده‌كات
- له‌ چه‌ند مزگه‌وتێكى هه‌ولێر ژن ته‌ڵاق ده‌درێن
  *ژنه‌كان له‌ دادگا مافه‌كانیان ده‌فه‌وتێ
- تره‌مپ بیر له‌ كشاندنه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ناتۆ ده‌كاته‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure