دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 21/01/2019‌ :: 2409‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21 ی كانوونى دووه‌می 2019، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و هاوكات به‌هاى تمه‌ن و لیره‌ش دابه‌زین.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لەسلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌بینى و 100 دۆلار به‌ 119.950 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.000 بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.000 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.950 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.148.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.156.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.170.500 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 533 لیره‌.
- دوێنێ یەکشــەمـمـە: 100 دۆلار به‌ 532 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure