بۆ یەكەمجار پۆستێكی باڵای حیزبی لە كوردستان دەدرێتە ژنێک

هەواڵ / کوردستانی :: 21/01/2019‌ :: 3656‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بۆ یەكەمجار لە كوردستان ئافرەتێك بووە جێگری سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی كە مامۆستای بەشی كوردییە لە كۆلێجی زمان لە زانكۆی سلێمانی.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، هاوپەیمانی نیشتمانی جێگری سەرۆكی حیزبەكەیان هەڵبژارد كە ئەویش (د.ئاڤێستا كەمال) مامۆستای زانكۆی سلێمانییە.

د.ئاڤێستا كەمال لە لێدوانێكدا رایگەیاند: پێدانی ئەو پۆستە پێی، بەڕەزامەندی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بووە، ئەگەرچی سەرۆكی هاوپەیمانی پێشتریش ئەوی كاندید كردبوو، چونكە حیزبەكەیان زیاتر جەخت لە كەسی تەكنۆكرات و پێشخستنی  پێگەی ژن دەكاتەوە.

لەوەڵامی پرسیاری دواڕۆژ سەبارەت بە چارەنووسی دوو پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری لە پەرلەمانی عێراق و سەرچاوەی دارایی ئێستای هاوپەیمانی نیشتمانی، عوسمان گوڵپی، وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی رایگەیاند: ئەو پەرلەمانتارانە بە دەنگی هاوپەیمانی بوونەتە پەرلەمانتار، بۆ دۆخی داراییش پڕۆژەی راگەیاندنی گەورەمان نییە، بەڵام ئەوەندەش سەرچاوەی مرۆیی و دارایی هەیە كارەكانی پێبكەین".

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure