پەرلەمانی عێراق بڕیار لەسەر دۆسیەکەی سەعید كاكەیی دەدات

هەواڵ / عێراق :: 20/01/2019‌ :: 572‌ جار بینراوە
سەعید کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
دۆسیەكەی سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت تا بڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت.


رۆژی پێنجشەممەی رابردوو گرتەیەكی ڤیدیۆیی سەعید كاكەیی بڵاوكرایەوە كە تێیدا لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمسیاران، داوای لێبوردنی كردووە لەو قسانەی پێشتر كردبووی سەبارەت بەو "ساختەكارییانەی"ی كە لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عێراقدا كرابوون.

دواتر سەعید كاكەیی بەدواڕۆژی راگەیاند: داوای لێبوردنی لەكۆمسیاران كردووە، نەك لە كۆمسیۆن، چونكە ئێستاش سوورە لەسەر ئەوەی لەهەڵبژاردندا "ساختەكاری" كراوە و وتبووی "كۆمسیاران دەیانەوێت بەو گرتەیە لەپەرلەمان ئیقالە بكرێم".

سەرچاوەیەكی باڵا لەئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق بەدواڕۆژی راگەیاند: دۆسیەی سەعید كاكەیی پەیوەندی بەداوای لێبوردنەوە نییە، چونكە ئەوە دامەزراوەی دەوڵەتە، لەیەكەم دانیشتنی كۆمسیۆن دوای دەستبەكاربوونەوەیان، كاكەیی داوای لێبوردنی كردووە و دواتر لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر دروستكرا، بۆیە ئەگەر داوای لێبوردنەكە بەهای هەبوایە، لیژنە دروست نەدەكرا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد: كۆمسیۆن كە لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر دروستكردووە ناتوانێت بڕیاری لەسەر بدات نە بە لادان یان بەگەڕانەوەی، بەڵكو دۆسیەكە لەلایەن پەرلەمانەوە بڕیاری كۆتایی لێدەدرێت كە ئایا دەیگەڕێنێتەوە یان خانەنشین یاخود ئیقالەی دەكات. 

لەلایەكی دیكەوە رێبوار هادی: پەرلەمانتاری لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بەدواڕۆژی راگەیاند: پەرلەمان متمانەی داوەتە كۆمسیاران و پەرلەمانیش دەتوانێت متمانەیان لێوەربگرێتەوە و لەڕووی یاساییەوە داوای لێبوردنەكەی سەعید كاكەیی بەهای نییە، بەدڵنیاییەوە كۆمسیۆنیش ئەو دۆسیەیە رەوانەی پەرلەمان دەكاتەوە.

ناوبراو روونیكردەوە: دوای رەوانەكردنی دۆسیەكەش بۆ پەرلەمان، دەخرێتە دەنگدانەوە تا بزانن كێ لەگەڵ پێدانەوەی متمانەیە یان كێ لەگەڵی نییە؟.

pshtiwan jamal

20:52 (0 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
پەرلەمانی عێراق بڕیاری كۆتایی لەسەر سەعید كاكەیی دەدات
دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
دۆسیەكەی سەعید كاكەیی، ئەندامی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت تا بڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت.
 
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو گرتەیەكی ڤیدیۆیی سەعید كاكەیی بڵاوكرایەوە كە تێیدا لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمسیاران، داوای لێبوردنی كردووە لەو قسانەی پێشتر كردبووی سەبارەت بەو "ساختەكارییانەی"ی كە لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عێراقدا كرابوون.
 
دواتر سەعید كاكەیی بەدواڕۆژی راگەیاند، داوای لێبوردنی لەكۆمسیاران كردووە، نەك لە كۆمسیۆن، چونكە ئێستاش سوورە لەسەر ئەوەی لەهەڵبژاردندا "ساختەكاری" كراوە و وتبووی "كۆمسیاران دەیانەوێت بەو گرتەیە لەپەرلەمان ئیقالە بكرێم".
 
سەرچاوەیەكی باڵا لەئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق بەدواڕۆژی راگەیاند، دۆسیەی سەعید كاكەیی پەیوەندی بەداوای لێبوردنەوە نییە، چونكە ئەوە دامەزراوەی دەوڵەتە، لەیەكەم دانیشتنی كۆمسیۆن دوای دەستبەكاربوونەوەیان، كاكەیی داوای لێبوردنی كردووە و دواتر لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر دروستكرا، بۆیە ئەگەر داوای لێبوردنەكە بەهای هەبوایە، لیژنە دروست نەدەكرا.
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، كۆمسیۆن كە لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر دروستكردووە ناتوانێت بڕیاری لەسەر بدات نە بە لادان یان بەگەڕانەوەی، بەڵكو دۆسیەكە لەلایەن پەرلەمانەوە بڕیاری كۆتایی لێدەدرێت كە ئایا دەیگەڕێنێتەوە یان خانەنشین یان ئیقالەی دەكات. 
 
لەلایەكی دیكەوە رێبوار هادی، پەرلەمانتاری لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بەدواڕۆژی راگەیاند، پەرلەمان متمانەی داوەتە كۆمسیاران و پەرلەمانیش دەتوانێت متمانەیان لێوەربگرێتەوە و لەڕووی یاساییەوە داوای لێبوردنەكەی سەعید كاكەیی بەهای نییە، بەدڵنیاییەوە كۆمسیۆنیش ئەو دۆسیەیە رەوانەی پەرلەمان دەكاتەوە.
 
ناوبراو روونیكردەوە، دوای رەوانەكردنی دۆسیەكەش بۆ پەرلەمان، دەخرێتە دەنگدانەوە تا بزانن كێ لەگەڵ پێدانەوەی متمانەیە یان كێ لەگەڵی نییە.
 
 
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure