دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 20/01/2019‌ :: 1722‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20 ی كانوونى دووه‌می 2019، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و هاوكات به‌هاى تمه‌ن هاته‌خواره‌وه‌ و لیره‌ش به‌رزبووه‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لەسلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌بینى و 100 دۆلار به‌ 120.050 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.100 بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.100 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.050 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.132.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.150.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.175.500 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 532 لیره‌.
- دوێنێ یه‌كشــەمـمـە: 100 دۆلار به‌ 536 لیره‌ بوو.


ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure