نزیكه‌ی ١٠٠٠ گه‌شتی ئاسمانی نێوان روسیا و ئه‌مریكا هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 20/01/2019‌ :: 150‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سه‌نته‌ری رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاشكرایده‌كات: به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه‌، نزیكه‌ی ١٠٠٠ گه‌شتی ئاسمانی نێوان روسیا و ئه‌مریكا هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌.

سه‌نته‌ره‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تی: "به‌هۆی بارینی به‌فر و بارانی به‌خوڕه‌وه‌، له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا، نزیكه‌ی ١٠٠٠ گه‌شتی ئاسمانیمان بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی، شیكاگۆ و بۆستن و نیویۆڕك و هه‌ندێك له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌".

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ به‌ هۆی سه‌ختی كه‌شوهه‌واوه‌، رووداوێكی زۆر له‌ ئه‌مریكا روویانداوه‌ و زیانی گیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌‌ و باری له‌ناكاو له‌ هه‌ندێك له‌ ویلایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.


وه‌: ئاكۆ زه‌نگه‌نه‌
پێداچوونه‌وه‌: هـ. ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure