سبەی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 20/01/2019‌ :: 380‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان و ئاریان
وا بڕیارە سبەی دووشەممە لە سلێمانی یەكێتی و پارتی بەمەبەستی تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم كۆببنەوە، دووسبه‌یش پارتى و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌.


بەپێی ئەو زانیارییانەی دواڕۆژ كە لەسەرچاوەیەكی باڵای پارتییەوە دەستیكەوتوون، دوێنێ لیژنەی سیاسی پارتی دیموكراتى كوردستان و یەكێتی نیشتیمانى كوردستان لە هەولێر كۆبوونەتەوە، سبەینێ دووشەممەش لیژنەی تایبەتی هه‌ردوو حزب بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم لە سلێمانی كۆدەبنەوە و لەرۆژانی دواتریش، هەمان لیژنەی پارتی و گۆڕان كۆبوونەوە دەكەن، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، دوای ئەو كۆبوونەوانە كۆبوونەوەی باڵای نێوان حیزبەكان ئەنجام دەدرێن.

ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی بە دواڕۆژی راگەیاند: بڕیاره‌ رۆژی سێشەممەش شاندی دانوستانكاری پارتی و گۆڕان لە هەولێر كۆببنەوە.

پارتی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان دوو لیژنەی پێكهێناوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure