هێرشى سه‌ربازیى و وه‌ڵامدانه‌وه‌ له‌نێوان ئیسرائیل و سوریا رویدا

هەواڵ / جیهان :: 20/01/2019‌ :: 886‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌م هێزى ئاسمانى ئیسرائیل هێرشی بۆ سه‌ر چه‌ند ئامانجێكى نێو خاكى سوریا ئه‌نجامدا و وه‌زاره‌تى به‌رگرى سوریاش ده‌ڵێت: "به‌رپه‌رچمان داونه‌ته‌وه‌".

ئاژانسى ساناى فه‌رمى حكومه‌تى سوریا ئاشكرایكرد كه‌ فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئیسرائیل چه‌ند ئامانجێكیان له‌ باشورى سوریا بۆردومانكردووه‌.

ئاژانسه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى سوپاى سوریاوه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ یه‌كه‌ى به‌رگرى ئاسمانى سوریا توانیوێتى رێگرى له‌و بۆردومانانه‌ى ئیسرائیل بكات و نه‌یهێشتووه‌ ئامانجه‌كانى بپێكێت.

تائێستا میدیاكان زانیاریيان له‌سه‌ر سروشتى ئه‌و بۆردومانه‌و زیانه‌كانى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌. 

 پێداچوونه‌وه‌: هـ. ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure