جێگری سەرۆکی پەرلەمان له‌سه‌ر پێكنەهێنانى حكومه‌تی هەرێم داوایه‌ك له‌ هاووڵاتیان ده‌كات

هەواڵ / کوردستانی :: 20/01/2019‌ :: 365‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
جێگرى دووه‌مى سەرۆکی پەرلەمانى عێراق داوا له‌ هاووڵاتیانى هه‌رێم ده‌كات، هه‌موو پێكه‌وه‌ فشار بخه‌نه‌سه‌ر حیزبه‌كان بۆ په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌ڵێت: "كورد ئه‌گه‌ر به‌هێز و یه‌كریز نه‌بێت له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكه‌وه‌ حسابی بۆ ناكرێت، ته‌نانه‌ت عێراقیش حیساب بۆ كورد ناكات".


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌م، له‌سه‌ر پێكنه‌هێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سەرۆکی پەرلەمانى عێراق راگه‌یەنراوێكى بڵاوكرده‌وه‌.

له‌و راگه‌یەنراوه‌دا، به‌شیر حه‌داد داوا له‌ حیزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌ زووترین كات كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكبهێنن و یه‌كڕیز و یه‌كگرتووبن، ده‌ڵێت: "رزگاركردنی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ قه‌یرانه‌كان و ته‌ماحی دوژمنه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی ژیانێكی پڕ كه‌رامه‌ت و سه‌ربه‌رزی بۆ خه‌ڵك ئه‌مانه‌تی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌ و نابێت كه‌س خۆی لێ ده‌ربازبكات و هه‌ر حیزبه‌ به‌قه‌باره‌ی خۆی به‌رپرسیاره‌".

هاوكات داوا له‌ هاووڵاتیانى هه‌رێم ده‌كات: هه‌موو پێكه‌وه‌ فشار بخه‌نه‌سه‌ر حیزبه‌كان بۆ په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌هێز و یه‌كڕیز نه‌بێت له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكه‌وه‌ حسابی بۆ ناكرێت، ته‌نانه‌ت عێراقیش حیساب بۆ كورد ناكات.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure