باوكى بۆمبى هایدرۆجینى چین كۆچى دوایی كرد

هەواڵ / جیهان :: 19/01/2019‌ :: 196‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
زاناى فیزیای ناوكى كه‌ یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ى رۆڵى به‌رچاوى هه‌بوو له‌ په‌ره‌پێدان و دروستكردنى بۆمبى هایدرۆجینى چین، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ی کانونی دووەمی 2019 له‌ ته‌مه‌نى 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

رۆژنامەى گه‌لى چینى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: یوى مین كه‌ به‌باوكى بۆمبى هایدرۆجینى چین ناسراوه‌، ساڵى 1926 له‌ تیان جین له‌ باكورى چین له‌ دایكبووه‌، رۆڵى گه‌وره‌ و دیارى هه‌بووه‌ له‌ بچوكکردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى و پێشخستنى بۆمبى نیوترۆنى و  پڕكردنه‌وه‌ بۆشایی خانه‌ى ناوكى له‌ چین. 

ساڵى 2015 له‌ ناو دیارترین زانا و توێژه‌رەكاندا به‌رزترین خه‌ڵاتى زانستى و ته‌كنۆلۆژیاى پێبه‌خشرا.

له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 یوى یه‌كێك بوو له‌و 100 زانایانه‌ى له‌یادى 40 ساڵه‌ى راگه‌یاندنى كاروانى چاكسازیی و كرانه‌وه‌ حكومه‌تى حكومه‌تى خه‌ڵاتى رێزلێنانى پێبه‌خشی.

 

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure