ئێران: له‌هه‌نارده‌ی نه‌وتدا تووشی كێشه‌ بووین

هەواڵ / ئابوری :: 19/01/2019‌ :: 384‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئێران و سه‌رۆكی به‌رنامه‌ و بودجه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ بواری هه‌نارده‌ی نه‌وتدا زۆر به‌جددی تووش كێشه‌ بووین و له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌ بۆ ساڵی 2018 رەچاوكرابوو، كورتهێنانى زۆرمان هه‌یه‌.


محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت، سه‌رۆكى به‌رنامه‌ و بودجه‌، هاوکات جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی ئابووری له‌ شاری كرمان به‌ ئاماژه‌ به‌ كاریگه‌ری گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران به‌تایبه‌تى كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت، وتی: "بۆ ساڵی 2018 و سێ مانگی سه‌ره‌تای 2019، هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ رۆژێكدا 2 ملیۆن و 410 به‌رمیلە و به‌هاكه‌ى به‌ 47 ملیار دۆلار له‌ ساڵێكدا مه‌زه‌نده‌ كراوه‌".

رونیكرده‌وه‌: "به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ بواری هه‌نارده‌ی نه‌وتدا كێشه‌ی جددی و چاره‌سه‌رنه‌كراومان هه‌یه‌،  بۆ بودجه‌ى مه‌زه‌نده‌كراو كورتهێنانمان ده‌بێت".

نه‌وبه‌خت ده‌ڵێت: "سزاكان چه‌ند لایه‌نه‌یه‌،  بواره‌كانى گه‌شتوگوزارى، فڕۆكه‌وانی و دڵنیایی ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش هۆكاری كێشه‌یه‌ له‌ بواری هه‌نارده‌ی نه‌وتدا".

باقر نه‌وبه‌خت له‌ كۆتاییدا جه‌ختیكرده‌وه‌: "بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵات و لایه‌نێك گفتوگۆ ده‌كه‌ین، ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات و له‌هاوكاری له‌گه‌ڵمان په‌شیمانی ده‌كاته‌وه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure