كه‌شناسی هه‌رێم له‌سه‌ر مانگ گیران روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2019‌ :: 4494‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و مانگ گیرانه‌ی 21ی ئه‌م مانگه‌ رووده‌دات له‌ هه‌رێم، مانگ گیرانی ته‌واو نییه‌، به‌ڵكو مانگ گیرانی نیمچه‌ سێبه‌ر ده‌بێت.


رۆژی  21ی كانونی دووه‌م مانگ گیران له‌ ئه‌مریكای باكوور و باشوور رووده‌دات و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش مانگ گیرانه‌كه‌ به‌شێوه‌ی نیمچه‌یی ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌ژی چه‌تۆ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كه‌شناسی و بوومەله‌رزه‌زانی هه‌رێم و سه‌رۆكی رێكخراوی فه‌له‌كناسی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: كه‌سانێك به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ن یاخود پسپۆڕییان هه‌بێت، روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر مانگ گیرانی 21ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ده‌ن و شێوازی مانگ گیرانه‌كه ‌و كاته‌كه‌ی باس ده‌كه‌ن.

ئه‌ژی چه‌تۆ وتی: "ئەم مانگ گیرانە لە هەرێمی كوردستان بەشێوەی مانگ گیرانی نیمچە سێبەر بەدی دەكرێت، چونكە مانگ گیرانەكە لە بەرەبەیاندا دەستپێدەكات لەوكاتەشدا مانگ لەكاتی ئاوابووندایە و خۆرهەڵدێت".

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگ گیرانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بیندرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كه‌شناسی هه‌رێم، وتی: "نه‌خێر، مانگ گیرانی تەواو لە هەرێمی كوردستان و عیراق بەدی ناكرێت".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure