هەڵسوڕاوێكی گۆڕان لەسەر گفتوگۆكانی پێکهێنانی حكومەت زانیاری نوێ ئاشکرادەکات

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2019‌ :: 648‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
هەڵسوڕاوێكی گۆڕان رایدەگەیەنێت: گفتوگۆكانی حیزبەكەی و پارتی سەبارەت بە كارنامەی حكومەتی نوێی هەرێم ئیجابیین و دەڵێت: "ئەگەر بۆ گۆڕان دوو پرس لەبەرچاو بگیرێت، هەقە گفتوگۆی بەشداری لەحكومەت بكات".

كاردۆ محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان و هەڵسوڕاوی ئەو بزووتنەوەیە بەدواڕۆژی راگەیاند: دەبێت گۆڕان دوو پرس لەبەرچاو بگرێت بۆ بەشداری لە حكومەتی نوێی هەرێم، یەكەم: بەرنامەی حكومەت، پاشان پێگەی گۆڕان لەحكومەت لەپڕۆسەی بڕیار، ئەگەر ئەو دوو پرسە بەپێی ئەو بەڵێنانە بوو كە لە هەڵبژاردندا داویەتی، هەقە گۆڕان گفتوگۆ لەسەر بەشداریكردن لە حكومەتی نوێ بكات.

سەبارەت بەوەی تا چەند پێشبینی دەكەن گۆڕان بەشداری لەحكومەتی نوێ بكات، ناوبراو وتی: "گفتوگۆكان سەبارەت بەكارنامەی حكومەت ئیجابیین، ئەو بەرنامەیەی ئێمە هەمانبوو كە بەڵێنمان بە خەڵك دابوو تەفەهوم كراوە كە دەتوانین دەستی سەرەكیمان لەنووسینی كارنامەكەدا هەبێت".

تائێستا بزووتنەوەی گۆڕان كە خاوەنی 12 كورسی پەرلەمانی كوردستانە چوار كۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی وەكو هێزی یەكەم بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم ئەنجامداوە.

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure