په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند پرسێك تاوتوێده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 19/01/2019‌ :: 424‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ى كانونى دووه‌م په‌رله‌مانى عێراق كۆببێته‌وه‌ و چه‌ند پرسێك تاوتوێ بكات له‌وانه‌ تانه‌دان له‌ مافى ئه‌ندامێتى به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى به‌ده‌ستهێنانى سه‌روه‌ت و سامان به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی.


خشته‌ى ئه‌جێنداى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق حه‌وت بڕگه‌ له‌خۆده‌گرێت له‌وانه‌ تاوتوێكردنى ئه‌و تانانه‌ى كه‌ له‌دژى ئه‌ندامێتى به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران دراوه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى "به‌ده‌ستهێنانى نامه‌شروع".

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاره‌ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كى تریش تاوتوێ بكرێت له‌وانه‌ چاره‌سه‌رى زیاده‌ڕه‌وى زه‌ویوزار، دادگاى فیدراڵى، هه‌موارى یاساى نزاهه‌.

داڕشتنه‌وه‌: هـ. ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure