تائێستا گەشتی سلێمانی-توركیا لەسیستم دیارینەكراوە

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2019‌ :: 206‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

هەرچەندە بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو گەشتی سلێمانی-توركیا دەستپێبكاتەوە، بەڵام تائێستا بەفەرمی گەشتەكان لەسیستمی گەشتەكاندا دانەنراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەكۆمپانیاكانی توركیش ئێرلاین و ئەتڵەس ئێر لاین بەدواڕۆژ دراون، تائێستا بەفەرمی هەڵپەساردنی گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ توركیا هەڵنەگیراوە و بەفەرمی كاتی گەشتەكان نەخراوەتە سیستمەوە و هیچ بلیتێک نەفرشراوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو بڕیارەی كە پێشتر دراوە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان تەنیا شەفەویی بووە و دەبێت لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی توركیاوە ئیمەیڵ بۆ ئەو كۆمپانیایانە بنێردرێت كە ئەو گەشتانە بۆ رۆژی 24ی کانونی دووەم دەستپێبكاتەوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا توركیا هەڵپەساردنی گەشتەكان لابەرێت.

هاوکات تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەوە راستە كە هێشتا گەشتەكان بەفەرمی نەخراوەتەوە نێو سیستم و ئێمەش چاوەڕوانی دوا ئاگاداركردنەوەی دەسەڵاتی مەدەنی فڕۆكەوانی توركیاین.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە