بۆ دووه‌م جار تره‌مپ و جۆن ئون كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 19/01/2019‌ :: 141‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
 كۆشكى سپى ئاشكرایكرد كه‌ بۆ دووه‌مجار دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و كیم جۆن ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكور كۆده‌بنه‌وه‌.


كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌كۆتایی مانگى شوباتى داهاتوودا ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ى كۆشكى سپى شوێنى ئه‌نجامدانى ئاشكرابكات.

ساره‌ ساندرز، وته‌بێژى كۆشكى سپى رایگه‌یاند: له‌پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى 90 خوله‌كى له‌نێوان تره‌مپ و جه‌نه‌ڕاڵ كیم یۆن شول به‌رپرسى باڵاى كۆریاى باكور، سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت چاوى به‌ كیم جۆن ئون بكه‌وێت كه‌ دواتر شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیاریده‌كرێت.

وتیشى: "ئه‌مریكا به‌ردەوام ده‌بێت له‌ گوشاركردن بۆ ئه‌وه‌ى كۆریاى باكور به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كجاریی چه‌كى ئه‌تۆمى دابنێت".

پێشتر بۆ یه‌كه‌مجار  له‌ 12ى مانگى حوزه‌یرانى ساڵى رابردوو هه‌ردوو سه‌رۆكى ئه‌مریكا و كۆریاى باكور له‌ سه‌نگاپور كۆبوونه‌وه‌.

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure