بۆلتن هەوڵی زیندوکردنەوەی پلانێکی بوش دەدات

هەواڵ / جیهان :: 19/01/2019‌ :: 159‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
میدیاکانی ئەمریکا ئاشرایانکرد، جۆن بۆلتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەیەوێت پلانێکی جۆر بوشی سەرۆکی پێشووتر بۆ هێرشکردنەسەر ئێران زیندوبکاتەوە.


رۆژنامەی وال ستریت جۆرنال بڵاویکردووەتەوە: بۆلتن ساڵی رابردوو داوای لە پێنتاگۆن کردووە هێرشی سەربازی بکرێتەسەر ئێران، بەڵام پێنتاگۆن وەڵامی نەداوەتەوە و لە مەترسییەکانی ئێرانی کەمکردووەتەوە، ئەوەش دوای ئەو هێرشەی کە هەفتەی رابردوو کرایەسەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق.

ئێستا راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، بەدوای هەلێکی مێژوویدا دەگەڕێت بۆ زیندوکردنەوەی پلانەکانی جۆرج بوشی کوڕ بۆ هێرشکردنەسەر تاران.

پلانەکەی بوشی کوڕ بریتی بووە لە هێرشکردنەسەر عێراق و دواتر چوون بۆ سوریا و ئێران، ئەوەش لەپێناو دروستکردنی گەورەترین گۆڕانکاری سراتیژی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

جۆرج بوش ساڵی 2006 بەپشتیوانی کۆمارییەکان و جۆن بۆلتن کە لەو کاتەدا نێردەی ئەمریکا بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ویستویەتی هێرشبکاتەسەر ئێران، بەڵام لەلایەن کۆمەڵەی هەواڵگرییە ئەمریکییەکانەوە کە زیاتر لە 10 ئاژانسی هەواڵگری تێدایە رێگریلێکراوە، هاوکات فەرماندە سەربازییەکان و لەنێوانیاندا مارێنز، رەتیانکردووەتەوە بچنە جەنگێکی دیکەوە دوای شەڕی عێراق.

جۆن بۆلتن ساڵی 2007 لە کتێبێکیدا بەناوی "خۆبەدەستەوەدان چارەسەر نییە" راپۆرتە هەواڵگرییەکانی لەبارەی مەترسییەکانی ئێرانەوە بە کودەتایەکی سەربازی دژی سەرۆک ناوبرد.

بۆلتن لەوکاتەوەی وەکو راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەستبەکاربووە، هەوڵی زیندوکردنەوەی پلانەکانی بوش دەدات، هاوکات لەلایەن ناوەدە نێودەوڵەتییەکانەوە ترسێک دروستبووە لەوەی بۆڵتن بتوانێت دۆناڵد ترەمپ رازیبکات بە هێرشکردنەسەر ئێران کە وەکو مەترسییەک بۆسەر بەرژەوەندییەکانی واشنتن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەیر دەکرێت.

ئا: ن. ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure