وێنە: لە رۆژێکدا پێنج هەزار گەشتیار سەردانی دەڤەری سۆرانیان کردووە

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2019‌ :: 529‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت: رۆژی هه‌ینی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار گه‌شتیار سەردانی ده‌ڤه‌ری سۆران و چیایی كۆڕه‌كی گه‌شتیاریان کردووە، دەشڵێت: "به‌راورد به‌ زستانی رابردوو رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران زیاتر لە دوو ئه‌وه‌نده‌ زیادیكردووه‌ و گه‌شتیاری زستانه‌ له‌و سنوره‌ بوژاوه‌ته‌وه‌". 


بارزان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران به‌ دواڕۆژی وت: "به‌هۆی بارینی به‌فر و ئه‌و دیمه‌نه‌ سروشتی و سه‌رنجڕاكێش و سه‌حراویانه‌ی كه‌ له‌ته‌واوی ده‌ڤه‌ری سۆران هه‌ن، رۆژی هەینی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاری ناوخۆی و دەرەوە سه‌ردانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان كرد به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و چێژبینین له‌و ژینگه‌ و سروشته‌ دڵرفێنه‌ی ناوچه‌كه‌". 

وتیشی: "هه‌ینی زۆرینه‌ی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان به‌ تایبه‌ت شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌ به‌رزه‌كان و ناوچه‌ شاخاوییەکان پڕبوون له‌ گه‌شتیار، به‌ جۆرێك نزیكه‌ی پێنج هه‌زار گه‌شتیار روویان كردبووه‌ چیایی كۆڕه‌كی گه‌شتیاری و ناوچه‌كانی دیكه‌". 

به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌و گه‌شتیارانه‌ به‌شێكیان له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندێكیشیان له‌ باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌يان كردبوو. 

ئاماژەی بەوەشدا: لایه‌نی گه‌شتوگوزاری زستانه‌ زۆر بوژاوه‌ته‌وه‌ و هاتنی گه‌شتیاری زستانه‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو دوو ئه‌وه‌نده‌ زیادیكردووه‌، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر زستانی ساڵی رابردوو له‌ رۆژێكی پێنجشه‌ممه‌دا هەزار گه‌شتیار هاتبێته‌ سنوره‌كه‌، ئه‌مساڵ به‌رزبووەته‌وه‌ بۆ سێ هه‌زار گه‌شتیار. 

پ: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە