مه‌كگۆرك: تره‌مپ داعشی زیندووكرده‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 19/01/2019‌ :: 239‌ جار بینراوە
برێت مه‌كگۆرك

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ى پێشوى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانى دژ به‌ داعش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى تۆمه‌تباركرد ئه‌وه‌ى داعشی زیندوو كردووه‌ته‌وه‌ كاتێك بڕیاریداوه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌.

برێت مه‌كگۆرك كه‌ كۆتایی مانگى رابردوو ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌ كه‌ یه‌كێك بوو له‌ ره‌خنه‌گرانى بڕیارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ سوریا.

مه‌كگۆرك له‌ وتارێكدا كه‌ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست ده‌ڵێت: "بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا له‌سوریا به‌بێ تاوتوێكردن له‌گه‌ڵ كۆنگرێس و هاوپه‌یمانه‌كانمان درا، به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مه‌ترسییه‌كان بكرێت یان تاوتوێى راستیه‌كان بكرێت".

له‌به‌شێكى ترى وتاره‌كه‌دا هاتووه‌: "ئه‌و بڕیاره‌ى دۆناڵد تره‌مپ جگه‌ له‌وه‌ى بۆ جارێكى تر داعش زیندوو ده‌كاته‌وه‌ دوژمنه‌كانى ترى ئه‌مریكاش چالاك ده‌كات".

 ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ى ترەمپ بۆ كشانه‌وه‌ له‌سوریا هۆكاره‌كانى دیار نین و له‌ ناكاو ئه‌و پلانه‌ى گۆڕیوه‌ و ده‌شڵێت "ترەمپ بڕواى به‌قسه‌یه‌كى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا كردووه‌ كاتێك وتویه‌تى ئێمه‌ شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ین له‌سوریا به‌ڵام ئه‌و توانایه‌ى نییه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ بكات".

 داڕشتنه‌وه‌ : هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure