رێگەی چیاکانی سلێمانی داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 18/01/2019‌ :: 355‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە شارەکانی سلێمانی و دەوروبەرییەوە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان لەناو بەفردا، روویان لە چیایی گۆیژە و ئەزمەڕ کرد و بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دروستبوو.


پەیامنێرمان لە چیایی گۆیژەوە پێی راگەیاندین کە لەئێستادا تیمەکانی هاتووچۆ رێگەی چوونیان بە رووی گەشتیاراندا داخستووە.

هاوکات تیمەکانی هاتووچۆ لە هەوڵی ئاسایی کردنەوە رێگەی هاتووچۆدان و یارمەتی ئەو شۆفێرانە دەدەن کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناو شاری سلێمانی.

پ: ن.ر




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure