پاداشتی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەشدەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 18/01/2019‌ :: 4675‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژادنەکانی عێراق ئاشکرایدەکات: رۆژی یەکشەممە دەستدەکەن بە دابەشکردنی پاداشتی کارمەندانی کۆمیسۆن.


ئوسامە عیزەت، بەرپرسی ناوەندی هەڵەبجەی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەدواڕۆژی راگەیاند: لەلایەن کومسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانى عێراقەوە ئاگادارکراینەوە کە ئەو کارمەندانەی لە هەڵبژاردنەکەی مانگی ئایار وەکو كارمەندى كۆمسیۆن كاریان كردووە، رۆژی یەکشەممە 20ی کانونی دووەم لە بانکی هەڵەبجە دەستبکەین بە دابەشکردنی پاداشتەکانیان.

وتیشی: "سەرجەم کارمەندانی کۆمیسۆن لە سەنتەری پارێزگاى هەڵەبجە و ناحییەکانی سیروان و خورماڵ و بیارە، دەتوانن سەردانی بانکی هەڵەبجە بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەکانیان بۆ ئەو مەبەستەش هەر کارمەندێک پێویستە ناسنامەیەکی فەرمی پێبێت و خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی پاداشتەکەی".

ئەو بەرپرسەی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی دروستبوونی کێشەی تەکنیکی لە ناوەکانیان ژمارەیەک لە کارمەندانی کۆمسیۆن ناوەکانیان نەگەڕاوەتەوە و موچەکانیان لە رۆژی یەکشەممە دابەشناکرێت، هاوکات لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەیان بۆیە لەكاتى هاتنى مووچەکانیان لە لایەن كۆمسیۆنەوە ئاگاداردەکرێنەوە.

ئەو کارمەندانەی ناویان نەهاتووەتەوە:
1_مسلم سلیمان محمود روبیتن
2_ساكار جلال محمود قادر
3_جنار محمود حسین لگیف
4_ناجح على رسول عبدالرحمن
5_عماد عبدالله عبدالقادر عبدالله
6_شیما‌و أدهم غریب رشید
7_شینى كریم فرج محمد
8_یونس عبدالله محمود محمد
9_نزار جمیل جعفر محمد
10_ژینو فلاح أبوبكر محمود
11_عادل جمال وإلى محمود
12_نزار مصگفى حمه‌صالح مجید
13_هیوا فایق توفیق حسن
14_نیاز عبدالله محمد صوفی عزیز
15_هوگر صدیق حمه‌صالح عبید
16_سمیه‌ عمر حمه عبدالله
17_شیما‌و إبراهیم اورحیم اورحیم
18_رزگار جعفر محمد عزیز
19_ژیان یاراحمد كریم ولی
20_بهار نیازى امین میراحمد
21_اركان علی حسن صالح
22_ئارزو الله ویس أحمد كرم
23_لقمان عزیز أحمد محمد
24_نگین فتاح عبدالرحمن مصگفى
25_هیمن أحمد سعید خالد
26_سمیره‌ حسن محمد شیخان
27_به‌فراو مصگفى محمد عبدالمحمد
28_شوبو عبدالقادر حمه حسین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure